بەپەلە دووبارە بوومەلەرزە روویداوە.............

ئاژانسەکانی ئیران بەلاویان کردەوە
بوو جاری دووەم بوومەلرزە لە ئیران روویدا کە چەقی بوومەلەرزەکا کرماشانە

بەرەبەیانی یەکشەممە بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا کە بووە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها باشووری کوردستانیش بهەژێنێت.

بەپێی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، کاژێر 01:13 خولەکی بەرەبەیان بەکاتی هەولێر و 02:43 خولەک بەکاتی رۆژهەڵاتی کوردستان، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.9 لە تازەئاوای کرماشان روویدا.

بەپێی ئاژانسی فەرمی ئێران لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان بەساڵاچوویەکی تەمەن 80 ساڵان بووە کە بەهۆی راوەستانی دڵیەوە گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان ژنێکی دووگیان بووە، 241 کەسیش برینداربوون

چەند دیمەنیکی بوومەلرزەکە

تعليقات