گەورەترێن کۆتلەی پەرلەمانی عیراق پیکهێندرا

گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە عێراق ڕاگەیەندرا
پێکهێنانی حکومەتى نوێی عێراق

کەمێک پێش ئێستا گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە نێوان چەند هێزێکی براوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق ڕاگەیەندرا.

بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست هەواڵی بەپەلە کەوتووە، هەریەکە لە هاوپەیمانی نەسر و سائیرون و هاوپەیمانی حیکمەی نیشتیمانی و بەرەی تورکمانی و بەیاریقی خەیر  و هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی و عابیرون و کەمینەکانی سابیئە و مەسیحی و ئێزدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو لایەنە سیاسیانە بڵاویانکردەوە، پشت بەست بە حوکمەکانی مادەی ٧٦ی دەستور بڕگەی یەکی دەستوری عێراقی کە پەیوەندی هەیە بە گەورەترین قەوارەی پەرلەمانییەوە، ئەم قەوارەیە ڕاگەیەندراوە.

دواتریش بەشێکی زۆری هێزو قەوارە سیاسییە سوننەکان پەیوەندییان کردووە بە گەورەترین قەوارەی پەرلەمانییەوە، کە ئەوانیش پێکهاتوون لە هەریەکە لە هاوپەیمانی تەمەدوون و سەلاحەدین ناسنامەمانە و هاوپەیمانی نەینەوا ناسنامەمانە و هاوپەیمانی ئەنبار ناسنامەمانە و هاوپەیمانی بەغدا.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە ئێستادا ئەو قەوارە پەرلەمانییە پێکهاتووە، لە ١٧٧ کورسی پەرلەمان.

تعليقات